
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٨/١٠/٢٠٢٥) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتیا وڵاتپارێزێن کوردستانێ (PWK) لە وڵاتی سوید، شاندێک بە سەرپەرستیی بەڕێز عەزیزموراد پەرست، هاوکاری بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید و بە هاوڕێیەتیی بەڕێزان مەلاڕەحمان کاژەیی و حەمەدەمین ڕەشیدیان بەشدارییان لە سیمینارێکدا کرد کە بۆ بەڕێز "موستەفا ئۆزچەلیک" سەرۆکی گشتیی پارتەکە پێک هاتبوو.
لەو سێمینارەدا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای پێشکەشکردنی تاجەگوڵی تایبەت بە بەڕێوەبەرانی سێمینار، لە بابەت ئەو بانگهێشتکردنە سپاس و پێزانینی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتیان پێ ڕاگەیاندن.
بەشداریی هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب لەو سێمینارەدا لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەڕێز موستەفا ئۆزچەلیک و بەڕێوەبرانی ئەو سێمینارە بەرەوڕوو بووەوە و بۆ ئەم بەشداریکردنە سپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەیئەتی نوێنەرایەتیی حیزب کرد .