
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٨/١٠/٢٠٢٥) کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە شاری ستۆکهۆڵم لە بارەگای فێدراسیۆن پێک هات.
نوێنەرانی حیزبەکانی بەشداربوو باسێکیان لەسەر دۆخی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش کرد.
خاتوو نیشتمان عەزیزی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی ئەو بەشە لە کۆمیتەی گشتیی سوید، باسێکی لەسەر خراپیی دۆخی ئێستای خەڵکی ڕۆژهەلات پێشکەش کرد.
باسەکانی دواتری کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە پلاندانان بۆ کاری داهاتوو و باشترکردن و ئەکتیڤکردنی ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاری.