
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٨/١٠/٢٠٢٥) کانی جه‌هانگیری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له فه‌رانسه لەسه‌ر بانگهێشتی ڕێکخراویUDB ، به‌شداریی لە کۆنفرانسێکی ئه‌و پارته‌دا کرد.
بابه‌تی سه‌ره‌کیی ئەم کۆنفرانسە که لەژێر سه‌ردێڕی گه‌ل و خه‌بات – هاوپشتی و خوڕاگری به‌ڕێوه چوو بریتی بوو لەو بزووتنه‌وه جیاوازانەی کە خەریکی خه‌بات بۆ چاره‌نووس، مافی کولتوری، دێموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین.
نوێنه‌ری حیزب له‌م کۆنفرانسه‌دا لەگه‌ڵ چه‌ندین کەس لە به‌رپرسانی ئه‌و ڕێکخراوه و چه‌ندین ئه‌ندامی کۆنفرانس سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
به‌رپرسانی ڕێکخراوی UDB وێڕای ده‌ربڕینی خوشحاڵی بو به‌شداریی نوێنه‌ری حیزب له‌و کۆنفرانسه‌دا، خوازیاری ئه‌وه بوون پێوه‌ندیان لەگه‌ڵ حیزبی دێموکرات په‌ره پێ بده‌ن.