کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب لە کۆنفرانسی ناوەندی خوێندنەوەی سیاسەتەکانی ئورووپا

12:29 - 30 رەزبەر 2725

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (١٣/١٠/٢٠٢٥)، حیسام دەست‌پیش نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا، بەشداریی لە کۆنفرانسی ناوەندی خوێندنەوەی سیاسەتەکانی ئورووپا کرد کە لە شاری برووکسێل بۆ بەڕێز تێئۆ فڕانکێن وەزیری بەرگریی وڵاتی بێلژیک کۆنفرانسێکی پێک هاتبوو.

بەڕێز فڕانکێن لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی ئەندێشەی ڕێبەرایەتی قسەی کرد و ئاماژەی کرد کە ئەوە چوارچێوەیەکە کە ڕێبەرانی بوارە جۆراوجۆرەکان بانگهێشت دەکرێن تاکوو بیروبۆچوونی خۆیان بخەنە بەر باس.

لە کۆتاییدا بەشداربووان بیروڕای خۆیان باس کرد و پرسیارەکانیان ئاراستەی بەڕێزیان کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا پرسیاری خۆی ئاراستەی بەڕێز فڕانکێن وەزیری بەرگری بێلژیک کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وڵام