کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری سیاسیی نێوان پارتی سۆسیالیستی گەل و پارتی چەپی دانمارک

11:30 - 4 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٤/١٠/٢٠٢٥)، ناوەندنی پیشەیی ئەکادێمی لە شاری کۆلدینگ، سێمینارێکی سیاسیی بۆ خاتوو "پیا ئولسن دێر" سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی گەل، بەڕێز "تغولس لوند پۆلسن" وەزیری بەرگریی دانمارک و سەرۆکی پارتی چەپی دانمارک پێک هێنا.

تەوەرەکانی سێمینارەکە لەسەر سیاسەتی ناخۆیی و دەرەکی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی ئۆکراین و ڕووسیە و هەروەها ئاسایش و تەناهی لە ئورووپا بوو.

بەڕێز دانا ئەلیاسی ئەندامی شاندی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری ئەو سێمینارە بوو.

ناوبراو لە میانەی سێمینارەکەدا چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ هەر دوو سەرۆک حیزب پێک هێنا و تیشکی خستە سەر کێشەی کورد بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی سیاسەتە دژەمرۆییەکانی کۆماری ئاخوندی دەرهەق بە گەلانی ئێران و پشتیوانیکردنی لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان.

سەرۆکی هەر دوو حیزب خۆشحاڵیی خۆیان بۆ بەشداریی نوێنەری پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات دەربڕی و هیوایان خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوپێکەوتنێکی بەرینتر پێک بهێنن.