کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی وەفدێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنفرانسی ژنانی ڕێکخراوی پڕۆگڕێسیڤ ئاڵاینس

16:10 - 5 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٥/١٠/٢٠٢٥)، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرستیی د.سۆزان فەتحی بەشدارییان لە کۆنفرانسی ژنانی ڕێکخراوی پڕۆگڕێسیڤ ئاڵاینس لەژێر ناوی "گەشەپێدانی ڕێبەرایەتیی سیاسیی فێمینیستی و دەستەبەرکردنی ئاشتی" لە شاری لوتسێڕنی وڵاتی سویس کرد.

لەو کۆنفرانسەدا کە بە بەشداریی دەیان نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان لە چەندین وڵاتی جیاواز پێک هاتبوو، لە دوو پانێلدا باسەکانی وەک توندوتیژیی دیجیتاڵ تاوتوێ کرا و بە باسێک لەلایەن خاتوو "ئێلیسابێت باومێ شنێیدێر"، ئەندامی شۆرای فێدراڵ، بەرپرسی کاروباری نێوخۆ، لەسەر توندوتیژیی ڕەگەزی و ئەزموونەکان درێژەی کێشا.

وەفدی حیزب بە گەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکەوە پێشوازییان لێ کرا و لە درێژەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا چاویان بە چەندین نوێنەری پارلەمانی ئورووپا و سەرۆکی بەشی ژنانی پارتە سۆسیالیستەکانی ئورووپا وەک خاتوو زیتا گورگای، ئێلیزابێت باوم شنایدێر، چەند ئەندام پارلەمان و نوێنەری دیکەی وڵاتانی ئورووپایی کەوت و بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتەکانی ڕۆژ، پرسەکانی پەیوەندیدار بە ژنانی کوردستان و بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرد.