
ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٧/٩/٢٠٢٥)، کۆمیتەکانی چوار حیزبی کوردستانی لە فرانکفۆرتی ئاڵمان و بەبۆنەی سێیەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و هەموو شەهیدانی شوڕشی ژینا، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.
چوار حیزبی بەشدار لەم خۆپیشاندانە بریتی بوون لە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیان ئازادی کوردستان (پژاک)، کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر لەلایەن کاک عەباسەوە بەخێرهاتنی خۆپیشاندەران کرا و بەیاننامەی چوار حیزبی ڕوژهەڵاتی کوردستان لە کۆمیتەکانی فرانکفۆرتی ئاڵمان بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕێژیمی ئیران و جەنایەتەکانی بەرانبەر بە گەڵانی ئیران و بەتایبەتی گەڵی کورد مەحکوم کران و پەیمان وەفاداری لەگەڵ شەهیدان نوێ کرایەوە.
لەبەشیکی دیکەی بەرنامەکەدا بەیاننامەی حیزبەکانی کوردستان بە زمانی فارسی لەلایەن خاتۆ حەلیمە علیزادەوە پێشکەش کرا.
خۆپیشاندانەکە بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی شەهیدان و سروودی شۆڕشگێڕانە و وتنەوەی دروشم دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەردەوام بوو.
بەیاننامەکە بە زمانی کوردی لەلایەن کاک ناسر پاشازادە و بە زمانی فارسی لەلایەن خاتوو شەرارە قوربانی هاوسەری شەهید حەیدر قوربانییەوە پێشکەش کرا.