کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە نۆروێژ بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناویی زاهێدان

11:00 - 15 رەزبەر 2725

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هەینیی خوێناویی زاهێدان و مەحکوومکردنی ئەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی دژی نەتەوەی بەلووچ بەشدارییان لە خۆپیشاندانێک لەو وڵاتەدا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی حیزبی گەلی بەلووچستان و کۆمیتەی هاوپێوەندیی بەلووچەکان لە نۆروێژ، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ و ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و هەر دوو حیزبی خانەخوێی بەلووچستانی، خۆپیشاندانێکی بەرین بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی هەینیی خوێناویی زاهێدان بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشانەدانەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن "ئەسعەد خزریـ"ـیەوە خوێندرایەوە.

شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئورووپادا خۆپیشاندانێک بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە چووە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کۆمیتەکانی حیزب لەو وڵاتانە بەشداریی چالاکانەیان بوو.