کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی هەرسینی کرماشان

16:56 - 15 رەزبەر 2725

بەپێی هەواڵی جاونیووز، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ و نیو لە دەسبەسەرکرانی ئیحسان ڕۆستەمی وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و بارودۆخی لەبەر دەستدا نییه.

ئیحسان ڕۆستەمی ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە سەرەتایی ترین مافەکانی خۆی وەک دەستڕاگەیشتن بە تلفۆن و پارێزەر بێبەش کراوە.