ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی نێودەوڵەتی حیزبی سۆسیالیستی بێلژیک کۆ بوونەوە.
هەیئەتی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە ئاسۆ عەزیزی نوێنەری حیزب لە وڵاتی بێلژیک و حیسام دەستپیش نوێنەری حیزب لە یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لەگەڵ خاتوو ژولییەت دێلاکڕۆی نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی سۆسیالیستی بێلژیک دیداریان کرد.
سەرەتای ئەم دیدارە هەیئەتی حیزبی باسی لە بارودۆخی ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی دوای شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئیسڕائیل و ئێران کرد و دواتر باسی بارودۆخی ژنان و مافی مرۆڤی لە ئێران بە پشت بەستن بە ئامار هێنایە بەرباس.
دواتر خاتوو دێلاکڕۆی ڕاوبۆچوونی خۆی لەسەر بابەتەکان باس کرد و جەختی لەسەر ئەم بابەتە کرد کە دەبێ پشتگیری لە خەڵکی ئێران بکردرێت.
لە کۆتایی دیدارەکە هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر دیدار و درێژەدانی چاوپێکەوتن لە داهاتوودا کردەوە.