ڕێژەی کەمی و نەبوونی دەرمان لە دەرمانخانەکانی کوردستان ڕۆژلە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە و ئەمەش بووەتە هۆی گرفت و نیگەرانی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان.
بەپێی هەواڵێک کە بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە لە بنکەی تەندروستیی "مێرەدێ" نەک تەنها دوکتۆری لێ نییە بەڵکوو ئەو بنکەیە بە تەواوی داخراوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە ئاوایی "تەمۆغە"ش هاوشێوەی "مێرەدێ" و گوندەکانی دیکەی کوردستان لە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەشن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو دوکتورە تەواوبوونی گرێبەستی کردووەتە بیانووی داخرانی ئەو بنکەیە لە دانی هەر جۆرە خزمەتگوزارییەک بەو بنکەیە خۆی بواردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییانی ئەو دوو ئاواییە ڕایانگەیاندووە: سەرەڕای کەمیی دەرمان لە دەرمانخانەکە تەنیا هەندێک دەرمانی سەرەتایی لێیە بەڵام لە پێدانی ئەو دەرمانانەش خۆیان بواردووە.
جێگەی ئاماژەیە هەردوو بنکەی"مێرەدێ" و "تەمۆغە" نزیک بە دوو مانگە لە حاڵەتی داخستندان، هەروەها بنکەی "تەمۆغە" هیچ دوکتۆرێکی لێ نییە و بوودجەی بۆ تەرخان نەکراوە، بنکەی "مێرەدێ"ش ئەگەر هەندێک جار دوکتۆریش دابنیشێ ئەو دەرمانانەی کە ئەینووسێت لە بنکەکەدا بوونی نییە و هاووڵاتییان ناچارن بۆ بەدەستهێنانی سەرەتاییترین دەرمان سەردانی شارەکانی دەورووبەر بکەن.