ڕۆژی ٢٧ی نۆڤامبری ٢٠٢٥ی زایینی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی وەزیری نێوخۆ و داواكاری گشتیی وڵاتی ئوسترالیادا سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێسلامی ئێرانی بە فەرمی بە پشتیوان و سپۆنسەری تێرۆریزمی دەوڵەتی ناسێندرا.
ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی ئوسترالیا پاش ئەوە هات كە لە ساڵی ٢٠٢٤دا هێرش كرایە سەر چەند ناوەند و دامەزراوەیەک لەو وڵاتەدا و دواتر بەڵگەکان دەرخەری ئەوە بوون کە بە پاڵپشتیی سوپای پاسداران کراون. لە راستیدا سوپای پاسداران نەك هەر سپۆنسەر بەڵكوو خوی لە سەرەتای هاتنەسەركاری رێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە هەتا ئەمرۆ چ لە نێوخۆی وڵات و چ لە دونیای دەرەوەدا سەدان كردەوەی تێرۆریستیی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆی بەڕێوە بردوە و دەكرێ بە گەورەترین ڕێكخراوی تێرۆریستیی جیهان دابندرێ.
ئێمە ئەم هەڵوێستەی دەوڵەت و دەزگای دادی ئوسترالیا بەرز دەنرخێنین و بە هەڵوێستێكی واقعبینانەی دەبینین. لە هەمان كاتدا هیوادارین دەوڵەتانی دێموكراتیكی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی یەكیەتیی ئورووپا درێژە بەم ڕێچكەیە بدەن كە تا ئێستا چەندین دەوڵەتی دیكەی وەک ئامریكا، كانادا، بێلژیك و هتد گرتوویانەتە بەر.
بەم هەنگاوە دەكرێ سنوورێك بو تێرۆریزمی دەوڵەتیی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران كە راستەوخۆ بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری رێژیم دەجووڵیتەوە دابنرێت و ئاسایش و تەناهیی نێونەتەوەیی زیاتر پارێزراو بێت.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
دەستەی کارگێری
٢٨/١١/٢٠٢٥