بەبۆنەی جێژنی خاونکار پیرۆزبایی لە هاونیشتمانییان، بەتایبەت پەیڕەوانی ئایینی یاری لە کوردستان دەکەم.
پەیڕەوانی ئایینی یاری لە ئێران و کوردستان لە سایەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوام لەژێر فشار و چەوسانەوەی ئایینی و نەتەوەییدان. کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێران بەگشتی، پەیڕەوانی ئایینی یاری بەتایبەت لە کوردستان زیاتر خستۆتە بەر ئازار و چەوسانەوە و هەوڵی گۆڕینی شوناسی ئایینیی یارسانەکانی داوە. لەبەرانبەردا ئەم بەشە لە خەڵکی کوردستان کە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی و بایەخی میژوویی و نەتەوەیین، تەسلیمی ویست و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی نەبوون و شانبەشانی خوشک و برا کوردەکانی دیکەیان لەپێناو مافی نەتەوایەتی و دەستەبەری ئازادییە ئایینییەکانیان تێکۆشاون.
بەبۆنەی جێژنی خاوەنکارەوە لەلایەن خۆم و بە نوێنەرایەتیی هاوسەنگەرانیشم لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی ئەم جێژنە لە هاونیشتمانییان، بەتایبەت پەیڕەوانی ئایینی یاری لە کوردستان دەکەم.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤