ڕامین خالیدی حەسەنئابادی، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕامین خالیدی حەسەنئابادی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتگەیەکی ڕێژیم گوازرایەوە.
ناوبراو ماوەی یەک حەفتە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجە درا و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە و دۆسیەکەشی ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری شنۆ کرا و لە کۆتاییدا سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.