ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٨/١١/٢٠٢٥٥) لەسەر بانگهێشتی یەکیەتیی خوێندکارانی کورد لە وڵاتی بێلژیک هەیئەتێک لە کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتی خوێندکارانی کورد لە بێلژیک بوو، بە مەبەستی ڕاوێژ بە کەسایەتی و پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ باشترکردنی ئاستی چالاکییەکانیان و ئاگاداریی خوێندکاران لە چاوەڕوانیی پارت و کەسایەتییەکان لە خوێندکارانی کورد بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا زۆرینەی قوتابییانی زانکۆ و خوێندکارانی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان بە ڕۆحێکی کوردانە و بەرپرسیارانە بۆ پرسەکانی کورد لە وڵاتی بێلژیک و بەدواداچوون و هاوکاری بۆ ناساندنی مافەکانی کورد لە زانکۆکاندا بەشدار بوون.
لەم کۆبوونەوەدا کۆمیتەی حیزبی دێموکرات پاڵپشتیی خۆی بۆ هەموو چالاکی و کارەکانی ئەو ڕێکخراوە دەربڕی و داوای لە هەموو خوێندکاران کرد کە بە ڕۆحێکی نیشتمانییەوە هەوڵی خۆ پێگەیاندن بدەن و هەوڵ بدەن کە لە سیاسەتی وڵاتی بێلژیکدا بتوانن کاریگەرییان هەبێت و لەمبارەوە ئەو دڵنیاییەیان پێ بەخشین کە حیزبی دێموکرات لە پاڵپشتیکردنی ئەو ڕێکخراوەیە هیچ درێغییەک ناکات.