کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ئۆرێبروو

16:38 - 10 سەرماوەز 2725

ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٩/١١/٢٠٢٥)، کۆمیتەی حیزب لە شاری ئۆرێبرووی وڵاتی سوید بە هاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە ڕێوڕەسمێکیان بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان پێک هێنا.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، خاتوو شوعلە قادری بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لەلایەن هونەرمەند عومەر گەردی و کۆڕی هونەرییەوە پێشکەش کرا.

پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاندرا.

دواتر گروپێک بۆ ناو لوکاڵ پێکهاتوو لە کچان و کوڕانی ئاڵا بەدەست و جامانە لە مل بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵا و ڕۆژی پێشمەرگە هاتنە نێو هۆڵەکە و هەڵپەڕکێیەکی جوان لە لایەن گرووپی هەڵپەرکێیەوە پێشکەش کرا.

دواتر بەڕێز کەریم بابەکری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو شارە چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

لە بڕگەی دواتردا، بەڕێز ڕەحیم محەممەدزادە تێکۆشەری دێرینی حیزب باسێکی سەبارەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و ڕۆژی ئاڵای کوردستان پێشکەش کرد.

سروودی ئەی پێشمەرگە لەلایەن عومەر گەردییەوە پێشکەش کرا و پەیامی هەیئەتی پارتی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە.

بەشی دواتری ڕێوڕەسمەکە بۆ بەشی هونەری تەرخان کرابوو کە هونەرمەندی لاو و دەنگخۆش هونەر ئەمین و موزیکژەنی بەتوانا  فریاد گرون کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.