کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب لە جێژنی کریسمەسی ڕێکخراوی پرۆگرێسیڤی بریتانیا

11:04 - 19 سەرماوەز 2725

ڕؤژی سیشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٩/١٢/٢٠٢٥)، بەڕێز ڕزگار ئالانی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا بە بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخراوی پرۆگرێسیڤ بریتانیا (ڕێکخراوی بریتانیای پێشکەوتوو)، بەشداریی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی ئەم ڕێکخراوەی کرد.

ئەم ڕێکخراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و تینک تەنکێکی نزیک لە لەیبەر پارتییە.

بۆنەکە بە وتارێکی فەرمی لەلایەن لووسی پاول، جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران، دەستی پێ کرد، پاشان لوک ئاوکاوس، ئەندامی پارلەمان، بە چەند وتار و ڕوونکردنەوەیەک، گرنگی و ئامانجەکانی ئەم تینک ‌تەنکە و پلاندانانەکانی بۆ ساڵی داهاتوو پێشکەش کرد.

لەلایەن نوێنەری حیزبەوە پەیامی پیرۆزبایی و سەرکەوتن بۆ ئەم ڕێکخراوە نێردرا و لە هەمان کاتدا نوێنەری حیزب توانیی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە دۆستانی حیزب هەبێت کە لەم بۆنەیەدا بەشدار بوون.