کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتی حیزب لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پارێزەرێکی دۆسییەی میکۆنۆس

19:56 - 20 سەرماوەز 2725

ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر بە ٥ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی هەیئەتێکی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتە ناوچەی بێرلین، بەبۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی Wolfgang Wieland یەک لە پارێزەرانی پەروەندەی تێرۆری میکۆنۆس سەردانی گۆڕستانی Luisenstadt یان لە شاری بێرلین کرد.

لەو بۆنەیەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەی و دۆستان و هاوکارانی کۆچکردوو بەڕێوە چوو، ئەندامانی حیزبی دێموکرات وەک وەفایەک بۆ ناوبراو تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری دانا و بە بنەماڵەیەکیان ڕاگەیاند کە گەلی کورد و حیزبی دێموکرات هیچکات ئەو هەنگاوە بوێرانەی دەزگای دادوەریی ئاڵمان و پارێزەر Wieland و هاوکارانی لەبیر ناکات کە ڕووی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامییان بە جیهان نیشان دا و دەرکەوت کە کۆماری ئیسلامی بۆ لەناوبردنی دژبەرانی خۆی هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی و هیچ عۆرفێکی دیپلۆماسی ڕەچاو ناکات.