ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٢/١٢/٢٠٢٥)، بە دەستپێشخەری ئینستیتوتی پاریس، سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە داهاتووی ڕۆژاوا و سووریە، لە ئەنجومەنی پیرانی فەرانسە لە پاریس بەڕێوە چوو.
بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لەم شوێنە هێمادارەدا بۆ مشتومڕی دێموکراسی و دامەزراوەیی پێداگرییە لەسەر گرنگیی گفتوگۆکان.
کۆبوونەوەکە لە دوو پانێلی سەرەکی پێکهاتبوو. پانێلی یەکەم ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کۆ کردەوە. وتاردەران شیکاری و شایەتحاڵی خۆیان لەسەر دۆخی ئێستای سووریا باسکرد و بەتایبەت تیشکیان خستە سەر ڕۆژاوا.
پانێلی دووەم کەسایەتییە سیاسییەکانی کۆ کردەوە کە مشتومڕیان لەسەر ئاسۆی دامەزراوەیی و سیاسی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریە کرد. وتاردەران ئاشکرایان کرد کە ڕێژێمی ئێستای سووریە بۆ دانوستان وڵامدەر نییە.
لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ گەرەنتیکردنی داهاتووی سووریە بەگشتیی و بەتایبەتیتر هی ڕۆژاوا ڕاگەیەندرا کە پێویستە سیستمێکی فیدراڵی دابمەزرێت و ئەمە وەک مۆدێلێ بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و کولتووری و سیاسییەکانی وڵات لە چوارچێوەیەکی دێموکراسیدا پێشکەش کرا.
جێی ئاماژەیە هاوڕێی بەڕێز ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم کۆنفرانسەدا لە وتوێژەکانی پێوەندیداردا بەشداریی کارای کرد و سیاسەتی حیزبی لەو بوارانەدا کە ئاماژەی پێ کرا بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.