ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣/١٢/٢٠٢٥)، جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و کوردانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا لە شاری مەنچێستێر بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لەلایەن پیشکەشکارانی ڕێوڕەسمەکە هاوڕێیان نێعمەت مەلا و ئاڵا شیووخییەوە دەستی پێ کرد.
پەیامی حیزب لەلایەن هاوڕێ فریار ساڵحی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی مەنچێستێرەوە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا وتارێک لەلایەن هاوڕێ دوکتور کاوە مۆدەڕسی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزبەوە لە وڵاتی بریتانیا سەبارەت بە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی ڕێزگرتن لە کەمئەندامانی حیزب پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا چەند سروودێکی نەتەوەیی لەلایەن هونەرمەند ئارمان ساعیدپەنا پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا خەڵاتی کەمئەندامانی حیزب لەلایەن هاوڕێ کەیوان شێرزاد بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی بریتانیا پێشکەش بە خۆشەویستانی گەل و نیشتمان کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هاوڕێ ئارمان ساعیدپەنا و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.