کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی فینلاند

18:47 - 23 سەرماوەز 2725

ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤(١٣/١٢/٢٠٢٥)، کۆمیتەی گشتیی حیزب لە فینلاند بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، ڕێورەسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خوڵەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی سەربەرزی حیزب و گەل دەستی پێ کرد.

 پاشان پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لەلایەن هاوڕێ "کەماڵ ئافەرین"ەوە خوێندرایەوە.

پەیامی فێدراسێۆنی کوردانی فینلاند لەلایەن کاک هیوا شوانی پێشکەش کرا.

هەروها پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان، ئەنجومەنی زیندانییانی سیاسی، فینکورد و کۆمەڵەی وێژە و هونەر لەلایەن خاتوو شیرین مەحموودزادەوە پێشکەش کرا و شێعرێک لەژێر ناوی "بۆ پێشمەرگە" لە نووسینی شاعیر ڕەسووڵ سوڵتانی لەلایەن هاوڕێ ئاوات حەسەنپوورەوە خوێندرایەوە.

 میداڵی شانازیی پێشمەرگە دێرینەکان لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە پێشکەش بە پێشمەرگەی دێرین کاک هیوا شوانی کرا.

 شایانی باسە نێوئاخنی بەرنامەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بە سروود و شێعری حەماسی پێشمەرگانە لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە هاوڕێ ئاوارە ڕازێندرابوویەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەركیی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.