ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣/١٢/٢٠٢٥)، جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و کوردانی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک و گرووپی هونەریی" کۆما ڕێچار" لە شاری هورسێنس بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لەلایەن کاک ئیبراهیم ڕەسووڵزادەوە دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی دانمارک لەلایەن هاوڕێ سلێمان کەریمی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی "میت یوولەند"ەوە پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە دانمارک لەلایەن بەڕێز بەختیار ڕەئووف ڕەشید بەرپرسی لێژنەی ناوچە پێشکەش کرا.
هەروەها پەیامی پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK ڕێکخستنی دانمارک لەلایەن هاوڕێ هەژار دەشتییەوە خوێندرایەوە.
بەداوای لێبوردنەوە
برووسکەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارکیش بە رێوڕەسمەکە گەیشتبوو.
دوو پەخشان لەژێر ناوی "پێشمەرگە" و "سەرماوەزانە" تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە لەلایەن هاوڕێیان فاخر مەولوودی و ئەحمەد ڕەحمانی، یەوە پێشکەش کران و هەروەها پەخشانێک لەژێر ناوی "ڕاسان" لە نووسینی هاوڕێ شەریف فەلاح لەلایەن کاک ئیبراهیم ڕەسووڵزاەوە خوێندرایەوە.
نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکە بە چەند سروود و گۆرانیی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە لەلایەن هونەرمەندانی گرووپی هونەریی "کۆما رێچار"ـەوە ڕازایەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هونەرمەندانی "کۆما ڕێچار" و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات