بەشی پەروەردەی حیزب لە دەرەوەی وڵات بە هاوکاریی بەشی پەروەردەی کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٥دا زنجیرە وێبینارێکی لەژێر ناوی "کورتە مێژووی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد لە سەدەی ١٨ تا سەرەتایی شەڕی جیهانی دووهەم" بۆ ئەندامانی حیزب لە سەرجەم کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات بەرێوە برد.
ئەم زنجیرە وێبینارە لەلایەن هاوڕێ خوسرەو قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی پەروەردەی حیزب لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو.
ئامانج لەم چالاکییە وێڕای ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوویی پڕ لە هەوراز و نشێوی بزووتنەوە و ڕاپەرێنە نەتەوایەتییەکانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان کە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی سەربەخۆیی کوردستان بووە، بۆ پەرەدان بە سیاسەتی پەروەردەیی حیزب لە بوارەکانی سیاسی - مێژوویی و شیکردنەوەی سیاسەتی دوژمنانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان بە درێژایی مێژوویی خەبات و بەرخودانی نەتەوەی کورد دەرحەق بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بووە.
ئەم زنجیرە وێبینارانە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەشداران بەرەوڕوو بوونەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە داهاتوودا زیاتر لەم چەشنە کۆڕ و کۆبوونەوە، سێمینار و وێبینارانە لەسەر بابەتە جیاوازییەکانی پێوەندیدار بە کورد و کوردستان و بنەما نەتەوەییەکانی بەڕێوە دەچێ.