ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٩/١١/٢٠٢٥)، بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان بە بەشداریی کاک جەواد دانش پەژوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب لەگەڵ ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە ڕێک خست.
کۆبوونەوە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کورد و کوردستان بە بەڕێوەبەریی لەعلا کەیخوسرەوی بەرپرسی بەشی ماڵیی کۆمیتەی گشتیی حیزب _ئاڵمان دەستی پێ کرد .
کاک تاهیرقادرپوور بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئاڵمان کورتەیەک لە ژیان و خەباتی دوکتور جەوادی بۆ بەشداربووان باس کرد و بەڕێزیانی وەک بەرپرسی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات ناساند.
دوکتور جەواد لە باسەکانیدا، باسی لە پلان و بەرنامەی ناوەندی تەشکیلاتی گشتی بۆ کاراکردن و بە سیستماتیککردنی چوارچێوەی کارەکانی تەشکیلات کرد و دوای شرۆڤەی هەموو باسەکان، بەشداربووان لە بڕگەی کۆتاییدا ڕەخنە، پرسیار، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان هێنایە بەر باس .
لە کۆتاییدا بەرپرسی تەشکیلاتی گشتیی دەرەوی وڵات وڵامی پرسیارەکانی دایەوە و پێشنیارەکانی بەجێ و بەرز نرخاند و بە بەشداربووانی ڕاگەیاند کە بە دڵنیاییەوە پێشنیار و ڕەخنەکانیان لەگەڵ هاوڕێیانی ئەو بەشە دەخرێتە بەر باس و تا ئەو جێگای کە کات و دەرفەت هەبێت دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە .