کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی هولەند

10:27 - 24 سەرماوەز 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٤/١٢/٢٠٢٥)، لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکانەوە لە هولەند و هەندێ ڕێکخراو و بە بەشداریی کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە، ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن کاک حەسەن مەجیدییەوە خوێندرایەوە کە تێێدا پەرژابوویە سەر ئاڵای کوردستان لە دەسپێک تا سەردەمی شۆڕشی ئارارات و دواییش کۆماری کوردستان کە لە ٢٦ی سەرماوەز لە گۆڕەپانی چوارچرادا بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن پێشەوا قازی محەممەدەوە هەڵ درا و دواییش لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن پارلەمانی کوردستانەوە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی ئاڵا دیاری کرا.

شایانی باسە کە کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە ١٤ حیزب کە پێک هاتووە بریتین لە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، پارتیا دێموکراتا کوردستان سووریە، پارتیا وەکهەڤی کورد لە سووریە، یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان، پارتی ولاتپارێزێن کوردستان، پارتی ماف و ئازادی، پارتی ئازادیی کوردستان، پارتییا سوسیالیستا کوردستان، کۆمەلەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، پارتییا یەکێتیا دێموکراتا کورد ل سوریە و پارتییا یەکێتیا کوردستانا سووریە.

ڕێوڕەسمەکە بە شانۆگەری و گۆرانی و هەڵپەڕکێی بەشدرابووان کۆتایی پێ هات.