ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣/١٢/٢٠٢٥)، بۆ بەرزڕاگرتنی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، کۆمیتەی حیزب لە شاری ڤێسترۆس بە هاوکاریی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆیان بۆ ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان لەو شارە پێک هێنا.
"ڕەحمان نستانی" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمیتە پاش بەخێرهێنانی میوانان، سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیبی بە دەنگی خۆی پێشکەش بە بەشداران کرد. دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاندرا.
پاشان پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە لەلایەن خاتوو "سوهەیلا مەهدیزادە"ـەوە خوێندرایەوە.
بڕگەی دووهەمی بەرنامەکە بۆ بەشی هونەری تەرخان کرابوو کە لاوی دەست و پەنجە ڕەنگین "ژیوار دیجەی" بە مۆسیقای شاد کەشێکی پڕ لە خۆشیی بۆ بەشداران خولقاند.