ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کاک سەباح عەلیپوور، کوڕی شەهیدی فەرماندە حەسۆ عەلیپوور، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لاهتی لە وڵاتی فینلاند کۆچی دوایی کرد.
کاک سەباح کوڕێکی مەتین و قسەخۆش و وەفادار بە گەل و نیشتمان و ئەندامێکی چالاکی کۆمیتە ناوچەی لاهتی بوو.
ناوبراو لە هیچ کارو چالاکییەکی حیزبی درێغی نەدەکرد و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە تەشکیلاتییەکانی خۆی بەڕێوە دەبرد.
کاک سەباح کەسێکی خۆشەویست و جێی مەتمانەی هاوڕێیانی بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.