ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٧/١٢/٢٠٢٥)، یادی شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کۆپێنهاگی وڵاتی دانمارک بەرز ڕاگیرا.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی دانمارک پێکهاتوو لە کاک "مەسعود نادری" بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی شیلەند، "کەژوان یووسفی" بەرپرسی بەشی پەروەردە، "ئەحمەد ڕەحمانی" بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکان بەشداری ئەم یادەبوون.
ئەوەی جێی ئاماژەپێکردنە هەیئەتی حیزب لەلایەن ئەم کۆمەڵە کوردییانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کراو بەشدارییان لەم بۆنەیەدا بەرز نرخێندرا.
چەندین هێز و لایەنی کوردستانی و ژمارەکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگەنشین لەم وڵاتە بەشداری ئەم یادە و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان بوون.