کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە رێورەسمی رۆژی ئاڵا لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس

17:59 - 29 سەرماوەز 2725

ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٩/١٢/٢٠٢٥)، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆی بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا لە پاریس بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی نوێنەرانی حکوومی و نوێنەرانی حیزب و ناوەندە مەدەنی و کەسایەتییە سیاسییەکان بەڕێوە چوو.
لەم بۆنەیەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی خاتوو ئان هیدالگو سەرۆکی شارەوانیی پاریس گرت لەهەمبەر پشتگیرییەکانی بۆ گەلی کورد و کوردستان.
هاوڕێ کاک ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەرانسە لەسەر بانگهێشتی فەرمی، بەشداری ڕێورەسمەکە بوو.
کاک ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەرانسەی لەسەر ئەم بۆنە بەرز و  پیرۆزە بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە فەرانسە گەیاند و چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەران و کەسایتییە سیاسیەکان پێک هێنا.