ڕۆژی هەینی، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کۆمیتەی ناوچەی هێلسینکی حیزب لە وڵاتی فینلاند، بە مەبەستی ڕێزگرتن و ئەمگناسی و وەک وەفایەک بۆ فیداکاری و زەحمەت و خزمەتەکانی بەڕێز سوبحان گەلێنی، کەمئەندامی دێرینی حیزبەکەمان، سەردانیان کرد و ڕێزیان لە تێکۆشان و گیانبازیی ناوبراو لە سەنگەری بەرگری لە میللەتەکەیدا گرت.
لە دانیشتنێکی هاوڕێیانەدا، کاک سۆبحان گەلێنی قارەمان و حەماسەخۆڵقێنەکەی ساڵانی شاخ و شەڕ و بەرگری و ئازایەتی، چەند یادەوەرییەکی بۆ هاوڕێیانی گێڕایەوە.
کاک سۆبحان پێشنیار و پەرۆشییەکانی بۆ دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان و حیزبەکەمان لەگەڵ بەشداربووان خستە بەر باس.
لە کۆتایی سەردانەکەدا چەپکەگوڵی ڕێز و وەفا پێشکەشی بەڕێزان سوبحان و خوشکە نەسرەت، هاوژین و هاوسەنگەری کاک سوبحان کرا.