کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی کاک سەباح عەلیپوور لە شاری لاهتی

12:17 - 30 سەرماوەز 2725

ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٢٠/١٢/٢٠٢٥)، لە گۆڕستانی لێڤۆ لە شاری لاهتی وڵاتی فینلاند بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردستانییانی دانیشتووی فینلاند و وڵاتانی دیکەی سکاندیناوی، کاک سەباح عەلیپوور کوڕی فەرماندەی پێشمەرگە کاک حەسۆ عەلیپوور بە خاک سپێردرا و لە هەمان ڕۆژدا لە شاری لاهتی کۆڕێک بۆ یادکردنەوە و هاوخەمی بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە بە ساتێک بێدنگی بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد و پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی فینلاند لەلایەن کاک سەید ئەحمەد حوسێنیەوە پێشکەش کرا.

لە کۆڕەکەدا چەندین هاوڕێ و دۆستی شەهید حەسۆ و هاوڕێی کۆچکردوو کاک سەباح عەلیپوور قسەیان کرد و باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی ئەو بنەماڵە لە شۆڕشی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا کرد.

کاک هۆگر عەلیپوور برای کۆچکردوو کاک سەباح عەلیپوور لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە سپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە هەموو بەشداران کرد و کۆتایی بە کۆڕیادەکە هات.