کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی دانمارک

12:17 - 1 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٠/١٢/٢٠٢٥)، جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و کوردانی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک گرووپی هونەریی" کۆما ڕێچار" لە شاری ئالبۆرگ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لەلایەن کاک عیسا مەحموودییەوە دەستی پێ کرد.

 دواتر پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزب بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە لەلایەن هاوڕێ ئاکۆ کوردە بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوچەی "نۆرد یوولەند"ەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی ناوەندی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە دانمارک  لەلایەن کاک دڵشاد عەلییەوە پێشکەش کرا.

هەروەها پەیامی دامەزراوەی ماڵی کورد لە ئالبۆرگ لەلایەن کاک سەلام سەدیقی بەرپرسی ماڵی کوردەوە خوێندرایەوە.

 پەخشانێک  لەژێر ناوی "سەرماوەزانە" تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە  لە نووسینی هاوڕێ "ئەحمەد رەحمانی" لەلایەن کاک "ئیبراهیم رەسووڵزادە"ـەوە خوێندرایەوە.

شایانی باسە هەر یەک لە فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک و پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە دانمارک برووسکەی پێرۆزباییان بۆ ڕێوڕەسمەکە ناردبوو.

نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکە بە چەند سروود و گۆرانیی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە لەلایەن هونەرمەندانی"کۆما رێچار" ەوە خەملێندران.

ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هونەرمەندانی "کۆما رێچار" و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.