ئامارە فەرماییەکان دەرخەری ئەوەیە ڕێژەی هاوسەرگیری لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا گەیشتووەتە نیوە و لە ئێستادا هەبوونی میلیۆنان لاوی سەڵت، هەڵاوسانی هەوسارپچڕاو و نەبوونی خانوو بۆ نیشتەجێبوون، جارێکی دیکە ناکارامەیی سیاسەتی حەشیمەت و ئابووریی ڕێژیمی دەرخستووە.
بەڕێوەبەری ستادی میللیی حەشیمەتی ڕێژیم بە ئاماژەدان بە هاتنەخوارەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری، ڕایگەیاند لە ئەو ڕەوتە بەشێوەی ڕاستەوخۆ شوێندانەریی لەسەر کەمبوونەوەی منداڵبوون داناوە و سەرەڕای چەندین ساڵ دروشم و یاسادانانی ڕێژیم، پێچەوانەکەی وەدی هاتووە.
بە وتەی مەرزیە وەحید دەستجێردی، ڕێژەی هاوسەرگیرییەکان لە ساڵی ١٣٨٩دا، نزیک بە ٨٩٠ هەزار حاڵەت بووە، لە ساڵی ١٤٠٣دا نزیک بە ٤٧٠ هەزار حاڵەت و بە شێوەی نێونجی ٤٧ لەسەد دابەزیوە و ئەوەش دەرخەری قەیرانی کۆمەڵایەتیی پێکهاتەیی مەترسیدارە.
کەمبوونەوەی حاڵەتی هاوسەرگیری کە دەبێتە هۆی منداڵبوون، ڕاستەوخۆ داهاتووی حەشیمەتیی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بە ئاکامی پێوانەی میللیی ڕێژیم کردووە کە مەودایەکی واتاداری لەگەڵ ویستی زەینی و ڕاستییە ئاشکراکانی منداڵبووندا هەیە.
لەکاتێکدا کە بنەماڵەکان بەشێوەی نێونجی ٢.٥ منداڵ بە دڵخواز دەزانن، گوشاری ئابووری، نائەمنی پیشەیی و قەیرانی خانوبەرە، نرخی ڕاستەقینەی منداڵبوونی بۆ ١.٥ منداڵ کەم کردووەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە ١٠ میلیۆن سەڵتی تەمەن ٢٠ هەتا ٤٥ ساڵە لە ئێراندا هەیە؛ حەشیمەتێک کە وەک دەرفەتی حەشیمەتی بە ئەژمار دێن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە پشتگوێ خراون.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەنیسبەت پیربوونی خێرای حەشیمەت لە ئێراندا هۆشداریی دا و وتی: "پشکی حەشیمەتی پیر لە ١٢.٢ لەسەدی ساڵی ١٤٠٢ گەیشتووەتە ١٢.٦ لەسەد لە ساڵی ١٤٠٣ و لە ئەگەری درێژەی ئەو ڕەوتەدا، لە ماوەی ٢٥ ساڵی داهاتوودا دەگاتە ٣٢ لەسەد.
دابەزینی خێرای ڕێژەی هاوسەرگیری و منداڵبوون لە ئێران نە تەنیا ئاکامی کەمتەرخەمی بەنیسبەت سیاسەتی حەشیمەتەوەیە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی ئاشکرای دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.
تورم افسارگسیخته، مشکلات معیشتی و ناتوانی جوانان در تأمین مسکن، انگیزه آنها برای ازدواج و تشکیل خانواده را عملاً از بین برده و بحران جمعیت را عمیقتر کرده است.
هەڵاوسانی هەوسارپچڕاو، کێشەی بژێو و کەمبوونەوەی توانای دابینکردنی خانوو، خواستی لاوەکانی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بنەماڵە لەنێو بردووە و قەیرانی حەشیمەتی قووڵتر کردووەتەوە.