کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب لەگەڵ حیزبی کۆنسەرواتیڤ لە نۆروێژ

11:04 - 15 سەرماوەز 2725

درێژەی چالاکیەکانی ناوەندی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دەستەی نوێنەرایەتیی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ پێکهاتوو لە شۆڕش ئوستادی و ئەمیر باباخانی سەردانی نووسینگەی حیزبی کۆنسەرواتیڤ لەو وڵاتەیان کرد و لەلایەن Erik Selle بەرپرسی یەکەمی حیزبی ناوبراو پێشوازییان لێ کرا.

دەستەی نوێنەرایەتیی حیزب بەرچاوڕوونییەکی تازەی سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دیمۆکرات پێشکەش کرد و چەند بابەتێکی گرینگ و بەرچاوی پێوەندیدار بە کوردانی دیاسپۆڕای هێنایە بەرباس.

هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەرانی حیزب پلانێکیان بۆ هاوکاریکردنی یەکتری پێشکەش بەو حیزبە کرد کە بە دڵفراوانییەوە پێشوازیی لێ کرا.

سەرۆکی حیزبی کۆنسەرواتیڤ وەک هەمیشە هەست و سۆزی خۆی بۆ نەتەوەی کورد دەربڕی و ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک دووپات کردەوە و بۆ پراکتیزەکردنی پلان و بەرنامە پێشکەشکراوەکان داوای هاوکاریی بەردەوامی کرد.

شایانی باسە بەڕێز دانیال قادرپوور ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی حیزبی کۆنسەرواتیڤیش بەشداری کۆبوونەوە بوو و ئامادەیی خۆی و حیزبەکەی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک دەربڕی.