ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ و بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا لە شاری ئارهووسی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
بەشداربووان لە خۆپیشاندانەدا بە دانی کۆمەڵێک دروشمی تایبەتی وێڕای ئەوەی پشتیوانیی خۆیان لە بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵەکەیان دووپات کردووە، بێزاریی خۆیان لە سیاسەتە دژیگەلی و دژەمرۆییەکانی ڕێژیم لە کۆمەڵگەدا بەگشتی و لەگەڵ زیندانییانی سیاسی بەتایبەتی دەربڕی.
لە کوتاییدا خۆپیشاندەران خوازیاری هەوڵ و تێکۆشانی زیاتری کۆمەڵە کوردی و ئێرانییەکان بوون، بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری ناوەندە جیهانییەکان بۆ بادودۆخی بەندکراوانی سیاسیی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕابکێشن.