ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بەڕێوەبەریی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کۆمیتەی سویس کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتییان بۆ بەڕێز جەواد دانشپەژوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب ڕێک خست.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز دانشپەژوو وێرای بەخێرهاتنی ئەندامان و بەرزڕاگرتنی یادی کەمئەندامانی سەنگەر و پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگە، کورتەیەکی لەسەر گەڵاڵە و بەرنامەکانی داهاتووی تەشکیلات باس کرد.
دوکتور جەواد دانشپەژوو لە درێژەی باسەکەیدا ڕوونی کردەوە کە گەڵاڵەکانی تەشکیلات بەپێی پێویستیی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات و کومیتەکانی و بە هاوکاریی کۆمیتەکان ئامادە کراوە و گەڵاڵەکان وەکوو پرۆژەیەکی ٦ مانگه و یەک ساڵە سەیریان دەکرێت و داوای لە ئەندامان کرد کە لە سەرخستنی پرۆژەکان یارمەتیی کۆمیتەکان بدەن.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی حیزب ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر گەڵاڵەکان، بەخشنامە، پێویستییەکانی حیزب و کۆمیتەی سویس باس کرد.
بەڕێوبەری تەشکیلات کۆیی پێشنیار و ڕەخنەکانی ئەندامانی لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلێک بە مەبەستی تاوتوێکردنی زیاتر ئامادە کرد.