ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٠ی ژانویەی ٢٠٢٦) لە شاری کۆپێنهاگی پێتەختی وڵانی دانمارک بەمەبەستی مەحکومکردنی جینایەتە دڕندەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە خەڵکی بێدیفاعی شارەکانی مڵکشایی، لوڕستان، ئیلام و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ئێران، بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن هێز و لایەنەکانی "ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری" بە پشتیوانی کۆمیتەی بەرگری لە زیندانییانی سیاسیی ئێران و حیزبی خەڵکی بەلووچستان خۆپێشاندانێک لە بەردەم شارەوانیی شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.
سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەران و پێشکەشکارانی ئەم خۆپێشاندان ئەسعەد ڕۆستەمی و ئەحمەد ڕەحمانییەوە بەخێرهانی بەشدارانی ئەم خۆپێشاندانە کرا.
لەم خۆپێشاندانەدا ئەم پەیامانە خوێندرانەوە و پێشکەش کران:
ـ خوێندنەوەی پەیامی کوردیی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری بە شێوەزاری کەڵهوڕی لەلایەن کاک مەسعوود نادری
ـ خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری بە زمانی فارسی لەلایەن خاتوو کوێستان جەعفەری
خوێندەوەی پەیامی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری بە زمانی دانمارکی لەلایەن خاتوو ڕویا سەید قادر
لارس ئەسلان ڕاسموسن لە پارتی سوسیال دێموکراتەکان پەیامێکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
ئیبڕاهیم بنلی لە پارتی ئیندهێدلیست "لیستی یەکێتی" دانمارک پەیامێکی پێشکەش کرد.
پەیامی حیزبی خەڵکی بەلووچستان لەلایەن محەممەد کەدخودانی بەرپرسی ئەم حیزبە لە وڵاتی دانمارک بە زمانی بەلووچی.
پەیامی کۆمیتەی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی لە ئێران لەلایەن عەلی ئازاد
ـ پەیامی پارتیا وڵاتپارێزێن کوردستانێ " PWK " لەلایەن کاک "میرزا ئاکار"
ـ ناردنی برووسکەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک، هەروەها ڕێکخراوی "دیاکورد" لەلایەن کاک عەدنان ئاغاجان بەرپرسی ئەو دوو ناوەند و ڕێکخراوە.
ـ چەند وتەیەک لەلایەن کاک ڕەئووف حەسەنزادە
ناوئاخنی بڕگەکانی ئەم خۆپێشاندانە بریتی بوون لە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕی بە زمانە جیاوازەکانی گەلانی ئێران و زمانی دانمارکی.
لەم خۆپێشاندانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی هێز و لایەنەکانی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری، نیشتمانپەروەرانی کورد و ئازادیخوازانی گەلانی دیکەی ئێران، نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و نوێنەری چەند پارتێکی دانمارکی بەشدار بوون.