ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفراانباری ١٤٠٤ (١١/١/٢٠٢٦)، زۆرێک لە حیزبە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بنکەی "کۆمکار" بە مەبەستی تاوتۆێی بارودۆخی ئێستای کوردستان بە تایبەت ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای وڵات کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نۆێنەرانی حیزبەکانی ئەو دوو بەشەی کوردستان هەر یەک بە نۆبەی خۆی ڕاپۆرتێکیان لە پێوەندی لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژاوا و سەرهەڵدانەکانی ئێران و کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە مەبەستی کاری هاوبەش تێکڕای چالاکییەکان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان لە وڵاتی بریتانیا جەخت لەسەر هاوکاریی زیاتری هیز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کرایەوە.
نوێنەرانی کۆمیتەی بریتانیا پێکهاتوو لە فەرید دەیهیم و خاتوو ئاڵا شیۆخی وێڕای دەستخۆشی لە هەموو حیزبە کوردستانییەکان سپاسی هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنیان کردن کە بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و چالاکییەک ئامادەییان دەربڕیوە.