کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

16:24 - 22 بەفرانبار 2725

ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (١١/١/٢٠٢٦)، لە شاری نیوکاسێل لە وڵاتی بریتانیا ئاکسیۆنێکی جەماوەری بە بەشداریی بەشێکی بەرچاوی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی دانیشتووی ئەم شارە ڕێک خرا.

ئەم ئاکسیۆنە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شارەکانی ئیلام و کرماشان  پێک هات.

سەرەتای ئاکسیۆنەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

 لە بڕگەیەکی دیکەی ئاکسیۆنەکەدا چەندین وتاری جوراوجۆر لەلایەن بەشداربووانی ئاکسیۆنەکە خوێندرایەوە.

 لە بەشێکی دیکەدا بە بەشداریی دوو هونەرمەندی لاو چەندین سروودی شۆڕشگێری و نەتەوەیی پێشکەش کران و لە کۆتاییدا بە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕی دژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە ئاکسیۆنەکە هات.