کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزب لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرانسە

11:00 - 25 بەفرانبار 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٤/١/٢٠٢٦) کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە دیدارێکی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرانسە لە پاریس، لەگەڵ پارلەمانتاری حیزبی سۆسیالیست ئانا پیگ و دیلان بوتیفلات سکرتێری نیشتمانیی پارتی سۆسیالیست بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و جێنیڤیڤ گاریگۆس، ئەندامی ئەنجومەنی پاریسی بیستەم و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی فەرانسە پێک هێنا.

لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاکامی توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە کورد و نەتەوە ژێردەستەکان لە ئێراندا کرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دوو بەڵگەنامە پێشکەش بە سێناتۆر فێرۆ کرا کە یەکەمیان بەیاننامەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بۆ مانگرتن دابوویان و پاڵپشتی حیزبە کوردییەکان لە خۆپێشاندانەکان و جەختکردنەوە لەسەر ئێرانێکی دێموکراتیک.

بەڵگەنامەی دووەم لەسەر قوربانییانی خۆپێشاندانەکان بوو کە تێیدا تیشک خرابووە سەر ڕێژەی بەرزی قوربانییانی کورد کە بەشێکی زۆریان زۆر لاون.

ئانا پیگ و دیلان بوتیفلات، جێنیڤیڤ گاریگۆس، نیگەرانیی خۆیان لەم دۆخەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و بە هەموو شێوازێک پشتگیریی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران و بەتاییبەت نەتەوە بندەستەکانی وەک کورد، بەلووچ و عەرەب دووپات کردەوە.