ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٥/١/٢٠٢٦)، حیسام دەستپیش نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ بەڕێز "دانیێل ئەتارد"، ئەندامی پارلەمانی ئورووپا و جێگری شاندنی پارلەمانی ئورووپا بۆ کاروباری ئێران و هەروەها "ئەڤین ئینجە" ئەندامی پارلەمانی ئورووپا کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
لەم دیدارەدا کە بەمەبەستی باسکردنی چەندین بابەتی سەرەکیی پەیوەست بە دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو، سێ تەوەری گرنگ هاتنە بەر باس کە بریتی بوون لە: دۆخی ئێران، سەرهەڵدانەکانەکان و هەروەها مانگرتنی کوردستان.
لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژە بە کوشتاری خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرا و ئاماژە بەوە کرا دۆخێک کە ئێستا تێداین بەردەوامیی ئەو دۆخەیە بە شێوەیەک کە تا دێ کۆماری ئیسلامی زیاتر و زیاتر درێژە بە کۆمەڵکوژی دەدا و لە هەمان کاتدا گرتن و بێسەروشوێنکردنی خەڵک بەردەوامە. بۆیە پێویستە بە توندترین شێوە بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ببینەوە و چاوەڕوانی لە ئورووپا لەم بوارەوە زۆرە.
داهاتووی ئێران یەکێکی تر لە باسەکان بوو کە نابێ یەکلایەنە و داسەپاو بێ. هێزە دیمۆکراسیخوازەکان دەبێ بە پراکتیک ڕۆڵ بگێڕن و تەنیا دەنگێک لە ئێران بەرز نەبێ. ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوە، فرەلایەن و فرەهەرێمە کە دەبێ یارمەتیدەری ئەم بۆچوونە بن.
ئەرکەکانی پارلەمانی ئورووپا لە بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی بە بڕیارنامە، خستنی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر، یارمەتیدانی دەنگە دێموکراسیخوازەکان وەک کوردستان و هتد، پێویستە لەلایەن ئورووپاوە کاری لەسەر بکرێت.
ئەندامانی پارلەمان پرسیارەکانی خۆیان خستەڕوو و لەلایەن نوێنەرایەتیی حیزبەوە بە وردی وڵام درانەوە .
لە کۆتایی دیدارەکەدا، نوێنەرایەتیی حیزب تیشکی خستە سەر کاری پراکتیکی کە بڕیاریان لەسەر درا و هەوڵەکان بۆ ئەوە دەبێ کە لە رۆژ و مانگەکانی داهاتوودا بە ئەنجام بگەن.
لە کۆتایی ئەم دیدارە نوێنەرایەتیی حیزب داوای بەشداریی زیاتری پارلەمانتارانی یەکیەتی ئورووپا و دامەزراوەکانی سەر بەم ڕێکخراوەی لە پشتگیریکردن لە بەرەی دیمۆکراسیخوازی لە ئێران و لە هەمان کاتدا بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی کرد.