کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانی خەڵک لە فینلاند

23:31 - 26 بەفرانبار 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٥/١/٢٠٢٦)، بەشێکی بەرچاو له ئێرانی و کوردستانییانی نیشتەجێ لە وڵاتی فینلاند بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.

ئەم خۆپیشاندانە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان و قوربانییانی ئێران و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە ئازاد شێخییەوە وتەێکی کورت پێشکەش کرا و سپاسی ئامادەبوون و بەشداربووان کرا.

دواتر بە ناوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە، پەیامی هاوبەشی خۆپیشاندانەکە بە هەر سێ زمانی کوردی و فینلاندی لەلایەن بەڕێزان کەریم ڕەسووڵی، شەهێن زادئەحمەد و

شیلان ناسرییەوە خوێندرایەوە.

لە نێوئاخنی بەرنامەکاندا ئامادەبووان بە دروشم و سروودی بەرەنگاری، پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی ئێران و کوردستان دووپات کردەوە.