کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە بریتانیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران

00:08 - 28 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، لە شاری لەندەنی وڵاتی بریتانیا و لەسەر داواکاریی ناوەندی دیالۆگ خۆپێشاندانێک بە بەشداریی بەربڵاوی کوردانی دانیشتووی بریتانیا و چالاکانی سیاسی پێک هات.

خۆپێشاندانەکە لە مەیدانی تراڤالگار دەستی پێ کرد و بە ڕێپێوان بەرەو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، نەمان بۆ دیکتاتۆر و کوردستان کوردستان گۆڕستانی فاشیستان وەڕێ کەوتن.

لەلایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە محەممەد ئیناخی و زەردەشت هەورام ئەندامی بەڕێوەبەریی پلاتفۆرمی هەورام بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا.

پەیامی ئینگلیسیی ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن دوکتور ئەکبەر باقرییەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی ناوەندی دیالۆگ لەلایەن ئەیووب پەروازەوە پێشکەش کرا.

جەمشید ئەمینی نوێنەری نەتەوەکانی ئێران پەیامێکی بە زمانی فارسی پێشکەش کرد.

دواتر پەیامی حیزبی خەڵکی بەلووچستان لەلایەن ڕەحیم بەندەوی، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک ن ک) لەلایەن هیوا ئەحمەد و پەیامی فارسیی ناوەندی دیالۆگ لەلایەن شەیدا مستەفاوە خوێندرانەوە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا پارچە شێعرێک لەلایەن محەممەد ئیناخییەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا و بە وتنەوەی دروشمی دژی دیکتاتۆر و کۆماری ئیسلامی ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێ هات.