ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، لە وڵاتی بێلژیک و لە شاری بروکسێل خۆپێشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەن کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێموکرات و بە بەشداریی لایەنە کوردستانی و ئێرانییەکان لە بەردەم پارلەمانی ئورووپا بەڕێوە چوو.
بەڕێز بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بێلژیک، وتارێکی لە پێوەندی لەگەڵ جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بێدەنگیی جیهان لە کردەوەکانی ڕێژیم پێشکەشی بەشداربووان کرد .
خۆپێشاندەران بە وتنەوەی دروشم و سووتاندنی وێنەی خامنەیی ڕق و بێزاریی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی دەربڕی.