کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە وڵاتی سكاتلەند

11:03 - 28 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری گلاسکۆ لە وڵاتی سکاتلەند خۆیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی ناوچەکانی لوڕستان و ئیلام و کرماشان و چالاکانی سیاسی ڕێک خرا.

خۆپێشاندانەکە لە ناو جەرگەی شار دەستی پێ کرد و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، نەمان بۆ دیکتاتۆر و کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان و دەیان دروشمی دیکە دژی کۆماری ئیسلامی و بۆ دژایەتیی نیزامی پاشایەتی یەک دەنگ وترانەوە

پەیامی ئینگلیسی لەلایەن بەهارە حوسەینزادە، پەیامی کوردی لەلایەن مەرزیە ئەسعەدی،  پەیامی فارسی لەلایەن سیامەک فەرداد، هاودەردی کوردانی ڕۆژاوا لەلایەن کاک ساڵح کۆبانییەوە پێشکەش بە بەشداربووان کران.

لە کۆتاییدا بە وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات و جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیی گەلانی ئێران لەلایەن کۆماری سێدارەوە ڕیسوا کرا.