ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، بە مەبەستی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە و بە بەشداریی ڕیژەیەکی بەرچاو لە کەسانی نەتەوەی کورد و ئێرانی و بەشداریی چوار پارلەمانتاری نۆروێژی کە لە چوار حیزبی سەرەکیی نۆرویژ پێکهاتبوون، بەڕێوە چوو.
پەیامی هاوبەشی حەوت حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیندراوە کە تێیدا هاتبوو کۆماری ئیسلامیی ئێران کە زیاتر لە سێ حەوتوویە بێبەزییانە بەربووەتە گیانی خەڵکی ڕاپەڕیوو، ڕێژیم بۆ شاردنەوەی جینایەتەکانی ئینتێرنێت و هەموو پەیوەندییەکانی لەسەر داخستوون.
حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ پێک هاتبوون لە:
پاک، پژاک، سازمانی خەبات، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران، بە زمانی نۆروێژی خۆیندراوە.
دواتر پەیامێکیی پشتیوانی لەلایەن پارلەمانتارێکی نۆروێژ - پارتی کرێکاران، ترینە لیسە خۆیندرایەوە و بە درۆشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی بە پەیامەکەی هێنا.
پەرلەمانتار کاتی لی پەیامی پشتیوانی پارتی SV ، یۆرون فۆڵکڤۆرد پەیامی پشتیوانیی نوێنەری پەرلەمانی پارتی سوورRødt ، پارلەمانتار"بێنتە کناگەنیەڵم" پەیامی پشتیوانیی پارتی سەوزەکان MDGی خوێندەوە.
دواتر پەیامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (ک.ن.ک)، پەیامی پشتیوانیی کۆمیتەی هاوکاریی بەلووچەکان لە نۆروێژ و پەیامی پشتیوانیی بەرەی دێموکراتی گەلی ئەهواز خۆێندرایەوە.
هەروەها لە ناو پەیامەکاندا چەندین دروشمی جیاواز وترانەوە کە "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمی سەرەکیی خۆپیشاندەران بوو.