ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٦/١/٢٠٢٦)، لە شاری "بۆخووم"ی وڵاتی ئاڵمان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ پشیوانی لە خەڵکی هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوە چوو.
بەشێکی زۆر لە نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، کۆمەڵەی کوردی و چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەربەخۆ لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون کە وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی هەستیاری هەر دوو بەشی کوردستان، پێداگرییان لەسەر یەکگرتوویی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەگشتی و کۆمەڵگەی کوردی لە تاراوگە بۆ بەپەرچدانەوی سیاسەتی دڕەندانەی دوژمنانی کورد بەتایبەتی کردەوە.
لە کۆتاییدا، بەشذرابووان بە نووسینی پەیامێک ڕوو بە ٧ لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵات کە لە ناوەندی دیالۆگدان، پێداگرییان لەسەر پشتگیریکردن لە خەباتی مافخوازانەی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە.
هاوکات پلانی ئامادەکاری بۆ خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ١٩ و ٢٠ی مانگی یەکی زایینی لە کاتی سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ وڵاتی ئاڵمان بۆ کرا.