کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و پرسەی پرۆفیسۆر دوکتور گوڵموراد مورادی

23:05 - 28 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)،  شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی ئاڵمان لە شاری هاێدلبرگی ئەم وڵاتە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن و پرسە و سەرخۆشیی پرۆفیسۆر دوکتور گوڵموراد مورادی دۆستی دێرینی حیزب و نووسەری بەناۆبانگی کورددا کرد.

ناوبراو لە گۆڕستانی بيرگ فریدهۆفی شاری هایدلبێرگ بە خاک سپێردرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی سەرخۆشیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو ئاویسا ڕەزایی ئاراستەی بنەماڵە و نزیکان و هەروەها بەشداربووان کرا.

هونەرمەند و ئەندامی دێرینی حیزب بەڕێز قادر ئەلیاسی چەند پارچە شێعر و بیرەوەریی ئاراستەی بەشداربووان کرد.