کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە کریستیان‌ساند بۆ پشتگیری لە خەباتی گەلی کورد

23:11 - 28 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی شاری کریستیان‌ساند و ناوچەکانی دەوروبەری، خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە ناو شاری کریستیان‌ساند ڕێک خست.

ئەم چالاکییە بۆ پشتگیری و پشتوانی لە سەرھەڵدان و ناڕەزایەتیەکانی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای کوردستان پێک هات.

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا و باشووری کوردستان لەم خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون، کە ئەمەش نیشانەی یەکگرتوویی و هاوپشتیی نێوان بەشە جیاوازەکانی گەلی کورده لە هەموو بەشەکانی کوردستان‌.

بەشداربووان بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی و نۆروێژی داوای ئازادی، دادپەروەری و مافە ڕەواکانی گەلی کوردیان کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی ناوچەی کریستیان‌ساند بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداریی ئەو خۆپێشاندانەکەیان کرد و لە ڕێکخستنی ئەم خۆپێشاندانەدا ڕۆڵیان هەبوو.