کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە شاری نیوكاسێلی بریتانیا

23:16 - 28 بەفرانبار 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٨/١/٢٠٢٦)، لە شاری نیۆکاسێل لە وڵاتی بریتانیا ئاکسیۆنێکی جەماوەری بە بەشداریی بەشێکی بەرچاوی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی دانیشتووی ئەم شارە لەسەر بانگەوازی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە کوردستانییەکان ڕێک خرا.

ئەم ئاکسیۆنە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شارەکانی ئیلام و کرماشان و هەروەها پاڵپشتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژاوا پێک هات. سەرەتای ئاکسیۆنەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

 لە بڕگەیەکی دیکەی ئاکسیۆنەکەدا چەندین وتاری جوراوجۆر لەلایەن بەشداربووانی ئاکسیۆنەکە خوێندرایەوە.

 لە بەشێکی دیکەدا بە بەشداریی دوو هونەرمەندی لاو چەندین سروودی شۆڕشگێری و نەتەوەیی پێشکەش کرا.

ئاکسیۆنەکە بە وتنەوەی دروشمی شۆڕشگيری دژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ هات.